شەهرستانی: پێشوازی لە رێككەوتنی هەولێر و ئەنقەرە دەكەین

 شەهرستانی: پێشوازی لە رێككەوتنی هەولێر و ئەنقەرە دەكەین
جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە رایگەیاند حكومەتی عێراق پێشوازیی لە رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەكات بۆ هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە بەو مەرجەی رۆڵی بەغدا لەو رێككەوتنە پشتگوێ نەخرێ.

حوسێن شەهرستانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە رایگەیاند:\"حكومەتی عێراق پێویستی توركیا بۆ نەوت و وزە لە بەرچاو دەگرێ و پێشوازی لە رێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا دەكات بۆ هەناردەكردنی نەوت لە هەرێمی كوردستانەوە بەو مەرجەی رۆڵی بەغدا لەو رێككەوتنە پشتگوێ نەخرێ\"".

شەهرستانی گوتیشی \""عێراق پشتگیری هەوڵی زیاتركردنی هەناردەكردنی نەوت و غازی سروشتی دەكات بۆ توركیاو حكومەتی عێراق لە هەوڵی بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەیە، بەڵام پێویستە حكومەتی ناوەندی عێراق لە بڕی نەوتی هەناردەكراو نرخی فرۆشتنی ئەو نەوتە لە بازارەكانی جیهان ئاگادار بكرێتەوە\"".

جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە ئاماژەی بەوەشدا \""داهاتی ئەو نەوتەی لە هەرێمی كوردستانەوە هەناردە دەكرێ دەبێ لە سندووقی پەرەپێدانی عێراق لە ئەمریكا دابنرێ بەپێی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، چونكە نەوت و غازی عێراق سامانی هەموو گەلی عێراقە\"".

شەهرستانی هەروەها پێشوازی لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵواسراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لەبارەی هەناردەكردنی نەوتەوە كرد، هاوكات هەر بەرپرسێكی بیانی بیەوێ سەردانی عێراق بكات دەبێ پێشوەخت رەزامەندی حكومەتی عێراق وەربگرێ و بەغدا سوور بوو ئەو پەیامە بە تانەر یەڵدز، وەزیری وزەی توركیا بگەیەنێ.








رووداو
"
Top