رێژەی دانێشتوانی 36ملێۆنی تێپەراند
کە چی رێژەی رەگەزی مێ بەبەراورد بەرگیزی نێر پتر لە یەک ملیۆن کەمترە. وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا: ژمارەی دانیشتوانی عێراقی بە زیاتر لە 36 ملیۆن کەس مەزندە كرد، لەهەمان كاتدا ئاشكرای كردووە رێژەی رەگەزی نێر زیاترە لە رەگەزی مێ. دەزگای ناوەندی عێراق بۆ ئامارەكانی سەر بە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ، ئامارێكیان بڵاوكرۆدتەوە ئاماژە بەوە دەكات كە ژمارەی دانیشتوانی عێراق لە ساڵی داهاتوو زیاتر لە 36 ملیۆن كەس دەبێت.
ئەوەشی روون كردەوە كە ژمارەی رەگەزی نێر زیاترە لە 18 ملیۆن كەس و لەهەمان كاتیشدا ژمارەی رەگەزی مێ زیاترە لە 17 ملیۆن. بە پێی ئامارەكەش ژمارەی دانیشتوانی شاری بەغدا لە كۆی شارەكانی عێراق زۆرترینانە بەرێژەی21.3 %، و پارێزگای موسەنا بەكەمترینیان دێت بە رێژەی 2.1%. شایەنی باسە سەرەڕای بەردەوامی کاری تووندژییەکان کە هەزاران گەنج و لاو ی یەو وڵاتەی خەڵەتانی خوێن کردووە کەچی ریژەی مێ کەمتربووە لە رێژەی نێر.
