مووچەی خانەنشیان زیاد دەکرێت و بریارە هەفتەی ئایندە دەنگی لەسەر بدرێت

 مووچەی خانەنشیان زیاد دەکرێت و بریارە هەفتەی ئایندە دەنگی لەسەر بدرێت
پرۆژه‌ یاسایی‌ خانه‌نشینی‌ گشتی‌ عێراق، كه‌ كه‌مترین موچه‌ی بە بری‌ 400 هه‌زار دینار داناوە، بریارە بەم نزیکانە بخرێتە دەنگدانەوە، ئەمپرۆژە یاسایە هه‌رێمی‌ كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، له‌ دانیشتنی‌ ئه‌م هه‌فته‌ی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا،
گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر دەكرێت وا مەزندە دەکرێت په‌سه‌ند بكرێت، لەلایەکی دیکەوە لیژنه‌ی‌ دارایی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق کە کوردیش تێدا ئەندامن داوا ده‌كات، كه‌مترین موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ 500 هه‌زار دینار بێت و فەرمانبەران بێبەش نەبن لە سەرمایەی عێراقدا.
لای خۆیەوە نەجیبە نەجیب ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی دارایی‌ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق به‌ KDP.infoراگه‌یاند، خوێندنه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسایی‌ خانه‌نشینی‌ گشتی‌ عێراق كراوه‌، بریاریشه‌ له‌ دانیشتنی‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی‌ په‌رله‌ماندا خوێندنه‌وه‌ی‌ گفتوگۆی‌ له‌سه‌ر بكرێت و دواتر په‌سه‌ند بكرێت. ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌یی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق رونیشیكرده‌وه‌، زیادكردنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌شینی‌ عێراق، هه‌رێمی‌ كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌، گوتیشی‌، وه‌ك لیژنه‌ی‌ دارایی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق داوایانكردووه‌، كه‌مترین موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ له‌ پرۆژه‌ یاسایی‌ خانه‌نشینی‌ گشتی‌ ببێت به‌ 500 هه‌زار دینار.
Top