كاروانی دووه‌می چه‌كه‌كانی روسیا گه‌یشته عێراق
ئاژانسی هه‌واڵی روسیا له زاری محه‌مه‌د عگێلی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى قانوون بڵاویكرده‌وه، حكومه‌تی به‌غدا چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی كاروانی دووه‌می چه‌كه‌كانی روسیایه له مانگی داهاتوو، بێئه‌وه‌ی ئاشكرای بكات چه‌كه‌كان له چ جۆرێكن. گووتیشى به‌غدا هه‌موو رێوشوێنێكی كڕینی ئه‌و چه‌كانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی مۆسكۆ یه‌كلایی كردۆته‌وه.
جێگه‌ى باسه سه‌ره‌تای مانگی یانزه‌ی رابردوو، كاروانی یه‌كه‌می چه‌كه‌كانی روسیا گه‌یشتنه عێراق كه زۆربه‌یان كۆپته‌ری جه‌نگی جۆری می سیى پێنج بوون.
