کۆریای باشوور 24 فرۆکەی جەنگی دەداتە عێراق
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی کۆریا تایمزی ئینگلیزی ئەو فرۆکانە لەجۆری FA50ن. لە درێژەی راپۆرتەکەدا هاتووە کە ئەو کۆمپانیایە رازی بوو مەشق بە فرۆکەوانە عێراقیەکانیش بکەن لەگەڵ دابینکردنی کەلوپەل بۆ فرۆکە جەنگیەکان بۆ ماوەی 20ساڵی داهاتوو.
ئەم گرێبەستە لە دوای ئەوە دێ کە ساڵی رابردوو حکومەتی عێراقی گرێبەستێکی لەگەڵ ئەمریکا مۆر کرد بە مەبەستی کڕینی 36 فرۆکەی F16.
هەرێمی کوردستان چەندین جار نارەزایەتی خۆی بۆ کڕینی فرۆکەی جەنگی لە لایان عێراقەوە دەربڕیوە.
باسنیوز
