تەیار سەدڕی: مالیكی هێزە ئەمنیەكانی بۆ كۆ كردنەوەی زانیاری لەسەر لیستە سیاسیەكان داناوە
حاكم زامەلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێژنەی بەرگری بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: سەرۆك وەزیرانی عێراق وفەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق نووری مالیكی هێزە ئەمنیەكانی بۆ بەدەست هێنانی زانیاری لەسەر لیستە سیاسیەكانی نێو پەرلەمان ودەرەوەی پەرلەمان داناوە ومەبەست لەو كارەش بۆ پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنە.
وتیشی: نووری مالیكی چاودێری لیستی تەیار سەدڕی بەسەرۆكایەتی موقتەدا سەدڕ وئەنجومەنی باڵای ئیسلامی بەسەرۆكایەتی عەمار حەكیم دەكات وزانیاری لەسەر سوپای مەهدی كە سوپای تەیار سەدڕیە كۆ دەكاتەوە بۆ ئەوەی بڕیارێكی دادگا دەربكات لەسەر بەرپرسان بۆ پروپاگەندەی هەڵبژاردن كە سەرۆك وەزیران كار دەكات وئاگاداری هەموو كارێكە .
ڕوونیشیكردەوە: نووری مالیكی دەستی كردووە بە ئەنجام دانی هەڵمەتی گەڕان وپشكنین لەو ناوچانەی سەر بەتەیار سەدڕیە لە بەغدا وهاووڵاتی بێ تاوان دەستگیر دەكات وئەمەش كارێكی زۆر خراپە وكێشەكان ئاڵۆزتر دەكات و پێوستە پەرلەمان وحكومەت لەو كارانەی سەرۆك وەزیران بێ دەنگ نەبێت وكۆبونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدرێت ولێكۆڵینەوە لەو بارەیەوە ئەنجام بدرێت.
شایەنی باسە: پێش چەند رۆژێك دادگای عێراق بڕیاری دەستگیر كردنی لەسەر دوو پەرلەمانتار لەسەر لیستی تەیار سەدڕی دەركرد بەهۆی گەندەڵی وهەرچەندە ئەو دوو پەرلەمانتارە لەلێژنەی نەزاهەی پەرلەمانین وكار دەكەن بۆ كەم كردنەوەی گەندەڵی لەعێراقدا.
