ئەیاد عەللاوی لیستێكی نوێی بۆ هەڵبژاردنەكان پێكهێنا

 ئەیاد عەللاوی لیستێكی نوێی بۆ هەڵبژاردنەكان پێكهێنا
بەمەبەستی بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەیاد عەللاوی لیستێكی نوێ بە ناوی لیستی نیشتمانی پێكدەهێنێت و داوای هاوپەیمانی نوێش دەكات.

حامید موتڵەگ ئەندامی كوتلەی ویفاقی نیشتمانی رایگەیاند كە لیستی نیشتمانی سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان و بۆ دوای هەڵبژاردنیش، بە دوای هاوپەیمانی نوێ دەگەڕێت.

پارتی ویفاقی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەللاوی لە كانتی جەنگی دووەمی كەنداو لە ساڵی هەزار و نۆ سەد و نەوەد و یەك دروست بووە. هاوكات تەواوی پارت و لایەنە سیاسیەكانی عێراق بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی داهاتوو، ژمارەیەك هاوپەیمانی نوێیان ئەنجامداوە و لەم نێوەندەشدا بە گووتەی چاودێرانی رەوشی سیسای لە عێراق، رەنگە نەخشەی سیاسی دوای هەڵبژاردن گۆڕانكاری بە سەردا بێت.

پێشتریش ئەیاد عەلاوی سەرۆكی لیستی نیشتیمانی رایگەیاند كە كاندیدكردنی نوری مالكی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ ویلایەتی سێیەمی سەرۆكایەتی حكومەت رەتدەكەینەوە .

عەللاوی روونیشیكردەوە كە هەر چەند لەلایەن لیستی نیشتیمانییەوە بۆ چەندین جار ئامۆژگاری روون و ئاشكرامان ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كرد لە چۆنیەتی بنیادنانەوەی دامودەزگاكانی دەوڵەت و خۆدوورخستنەوە لە تاكڕەوی و چۆنیەتی مامەڵەكردن لە گەڵ كێشەو گرفتەكانی وڵات و دوور لە پشت بە ستن بە تایفییەت؛ بەڵام ئەو نیازە پاكەی ئێمە لە بنیادنانەوەی دەوڵەتی هاوولاتی بە شێوەیەكی خراپ رەتدەكرایەوە و بەردەوام دەبوون لە پەیرەو كردنی سیاسەتێكی نادروست كە تەنها نەهامەتی بۆ گەلانی عێراق هێنایەوە .

هەر لە سەر ئەم بنەمایە و بۆ پاراستنی نیشتیمان و پرۆسەی سیاسی لە عێراق و پابەندبوونمان بە بنەمای ئالوگۆری ئاشتیانەی دەسەڵات، لیستی نیشتیمانی بە هەموو شێوەیەك ویلایەتی سێیەم بۆ نوری مالكی سەرۆك وەزیران رەتدەكاتەوە ئەوەش وەك پابەندبوون بە راو بۆچوون و ئیرادەی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران، روونیشیكردەوە كە لیستی نیشتیمانی بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆكردن لەگەڵ هێزەكانی دیكە بۆ دەستنیشانكردنی بەدیلێك كە توانای هەبێت ئەو بەرپرسیاریەتییە لە ئەستۆ بگرێت و خۆشەویستی نیشتیمان و گەل بۆ خۆی رابكێشێت .
Top