نوجەیفی و موتڵەگ بە یەك لیست بەشداریی هەڵبژاردن دەكەن
رۆژنامەی (حەیات)ی لەندەنی راگەیاند:\"بەمزووانە هاوپەیمانیی (موتەحیدون) و بەرەی دیالۆگی نیشتمانی عێراق هاوپەیمانییەك لە نێوانیاندا رادەگەیەنن بۆ نوێنەرایەتی پێكهاتەی سوننەو بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق بە یەك لیست\"".
دەهلەكی گوتیشی \""بڕیارە هاوپەیمانییە نوێیەكە كەسایەتییە ناودارەكان و سیاسەتمەدارانی سوننە لەخۆبگرێو دەكرێ لە دوای هەڵبژاردنەكان هاوپەیمانیی لەگەڵ لایەنەكانی شیعەش ببەستێ\"".
لە بەرامبەردا وەلید محەمەداوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی (موتەحیدون) بە(حەیات)ی راگەیاند:
\""بەدووری دەزانم هاوپەیمانی لە نێوان (موتەحیدون) و بەرەی دیالۆگی نیشتمانی عێراق سەر بگرێ، چونكە سەركردەی هەردوولا كێشەیان لەبارەی سەرۆكایەتی هاوپەیمانییە نوێیەكەی نێوانیان هەیە، لەكاتێكدا هەمان كێشە پێشتر بووە هۆكاری پەرت و بڵاوبوونی هاوپەیمانی عێراقییە بە سەرۆكایەتی ئەیاد عەللاوی\"".
بڕیارە لە 30 نیسانی ساڵی 2014 هەڵبژاردنی خولی سێیەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێ.
رووداو"
