نوێنەرێکی کورد: ھیچ لایەنێکی سیاسی دژی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەوادەی دیاری کراودا نییە

نوێنەرێکی کورد: ھیچ لایەنێکی سیاسی دژی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەوادەی دیاری کراودا نییە
دوای گفتوگۆیەکی زۆر و پێداگری کورد لەسەر چەند خاڵێک لەماوەی رابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ھەڵبژاردنی پەسەند کرد، واش بڕیارە لە رۆژی ٣٠ی مانگی چواری ساڵی ئایندە ھەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت، نوێنەرێکی کوردیش رایدەگەیەنێت، ھیچ لایەنێک نییە دژی ئەو ھەلبژاردنە بێت.


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی \"ئازاد زەینەڵ\"" لە لێدوانێکی تایبەت گوتی: \""رێوشوێنی یاسایی گیراوەتەبەر بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی خولی سێیەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەی پێویستیش بووبێت لەڕووی ئیداریەوە ئەنجام دراوە.\""

ئازاد زەینەڵ راشیگەیاند: \""تاکو ئێستا ھیچ لایەنێک بە راشکاوی دژایەتی خۆی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو رۆژەی دیاری کراوە رانەگەیاندووە.\""

ئاماژەی بۆئەوەش کرد: \""ئەگەر بارودۆخێکی تایبەت بێتە پێشەوە یاخود تانە لە یاسای ھەڵبژاردن بدرێت ئەوا ئەوکات رەنگە ھەڵبژاردن دوا بکەوێت.



پەیامنێر"
Top