زانیاری نوێ له باره‌ی پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینییه‌وه
به‌ها ئه‌عره‌جی، سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حرار_ی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، رایگه‌یاند: سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ڵامی داوایه‌كی كوتله‌كه‌یانی دایه‌وه، به‌وه‌ی كه له‌یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا دوای ته‌واوبوونی پشووی ته‌شریعی، پرۆژه‌یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو، بخرێته ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌وه.
كوتله‌ی ئه‌حرار به نوسراوێكی فه‌رمی به ژماره (490) له (24ی تشرینی دووه‌م) داوا له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو بخرێته ناو كارنامه‌ی یه‌كه‌م دانیشتنی دوای ته‌واوبوونی پشووی ته‌شریعی.
سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌حرار، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بوك، ده‌نووسێت: \"دوای ره‌زامه‌ندی وه‌رگرتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاساكه گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت، داوا له‌سه‌رجه‌م كوتله سیاسییه‌كان ده‌كه‌م ده‌نگی بۆ بده‌ن و هه‌موو ئه‌و بڕگه‌و مادانه‌ی په‌یوه‌ستن به خانه‌نشینی به‌رپرسه باڵاكان، له پڕۆژه‌یاساكه‌دا بكوژێننه‌وه\"".
پێیشیوایه، حكومه‌ت و په‌رله‌مان دواكه‌وتنی پڕۆژه‌یاساكه له ئه‌ستۆ ده‌گرن، بۆیه داوا ده‌كات، له‌كاتی بڕیاردانی پرۆژه‌یاساكه، ماوه‌ی رابردوو بۆ خانه‌نشینان ئه‌ژمار بكرێت و لانی كه‌م ماوه‌كه یه‌ك ساڵ بێت و ئه‌و ماوه‌یه‌یان بۆ قه‌ربوو بكرێته‌وه.
پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتوو، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه به مه‌به‌ستی بڕیاردانی، كه به‌پێی پرۆژه‌یاساكه، موچه‌ی هه‌ر خانه‌نشینێك له 400 هه‌زار دینار كه‌متر نابێت و یاساكه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێكی ده‌وڵه‌ت ده‌گرێته‌وه.
خه‌ندان"
