كۆمسیۆن ئامێرێك به‌كاردێنێت به‌خێراترین كات ئه‌نجامه‌كان ده‌دات به‌ده‌سته‌وه
گوڵشه‌ن كه‌مال، ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌چاپی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاند،كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی میكانیزمێكه به‌هۆیه‌وه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان خێراتر رابگه‌یه‌نرێت، وتیشی: بۆ ئه‌و مه‌به‌سته تیمێكی سه‌ربه‌كۆمسیۆن له‌هه‌وڵی تاقیكردنه‌وه‌ی ئامێرێكدان تایبه‌ت به‌و پرۆسه‌یه.
به‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێره له‌لایه‌ن كۆمسیۆن بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، روونیشی كرده‌وه كه، ئامێره نوێیه‌كه له‌توانایدا ده‌بێت له‌ماوه‌ی 3 بۆ 4 رۆژ ئه‌نجامی كۆتای هه‌ڵبژاردنه‌كه یه‌كلایی بكاته‌وه.
بڕیاره كۆتای مانگی چواری ساڵی داهاتوو، پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕێوه‌بچێت، دوای ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاشكرایكرد تا ئه‌و واده‌یه ده‌توانێت ئاماده‌كاریی ته‌واو بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه بكات.
