حەسەن سنید: داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلە دەكەین بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر بارودۆخی دووزخورماتوو

حەسەن سنید: داوای كۆبونەوەیەكی بەپەلە دەكەین بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر بارودۆخی دووزخورماتوو
لێژنەی ئاسایش وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەكات كە دانیشتنێكی نائاسایی بەپەلە ئەنجام بدەن بۆ لێكۆڵێنەوە سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی قەزای دووزخورماتوو.

حەسەن سنید سەرۆكی لێژنەی ئاسایش وبەرگری لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: دوای ئەوەی بارودۆخی ئەمنی دووز خورماتوو ڕۆژ بەدوای رۆژ خراپتر دەبێت وبەتایبەت لەچەند رۆژی ڕابردوو كە ڕێژەی پەلامارە تیرۆریستیەكان زیادی كردووە داوا لەسەرۆكایەتی پەرلەمان دەكەین كە كۆبونەوەیەكی نائاسایی بەپەلە ئەنجام بدات بۆ گفتوگۆ كردن وئەنجام دانی لێكۆڵێنەوە سەبارەت بەبارودۆخەكە.

وتیشی: ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە تەنها یەك نەتەوە ناكاتە ئامانج بەڵكو سەرجەم نەتەوەكان زەرەرمەند دەبن وپێویستە حكومەت وفەرماندەی هێزە چەكدارەكان لەعێراق كار بكات بۆ كۆنترۆڵ كردنی بارودۆخەكە چونكە هاووڵاتیان تووشی ترس ودڵەڕاوكی بوونە وزۆربەی زۆریان لەقەزاكە دەرچوون.

شایەنی باسە: قەزای دووزی سەر بەپارێزگای سەلاحەدین لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوو بەدەیان كردەوەی تیرۆریستی لەلایەن گروپە چەكدارەكانەوە ئەنجام دراوە بەبێ ئەوەی هیچ هێزێكی ئەمنی لەسوپا وپۆلیس بتوانێت ئەو گروپە چەكداریانە ئاشكرا بكرێت
Top