لە ماوەی مانگی (11)دا لە عێراق (948) كەس كوژراون
ئاژانسی فڕانس پرێس بڵاویكردەوە كە بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ و تەندروستی عێراقی مانگی رابردوو 948 كەس كوژراون كە 852یان هاووڵاتی سڤیلن و 83یان سەربازن و 43شیان پۆلیسن.
هاوكات هەر بە گوێرەی ئامارەكە لە ماوەی مانگی رابردوو 1349 كەس برینداربوونە كە لە نێوان ئەو ژمارەیەی برینداران دا 1208 هاووڵاتی هەیە، لەگەڵ 89 پۆلیس و 52 سەرباز.
توندوتیژیەكانی عێراق لە رێگەی جۆراو جۆرەوە لە لایەن گروپە چەكدار و تیرۆریستیەكانەوە، لە رێگەی بۆمب و ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژكراوە ئەنجام دەدەرێن.
