سێشەممەی داهاتوو حكوومەتی عێراق گفتوگۆ لەسەر بوودجەی وڵات دەكات

سێشەممەی داهاتوو حكوومەتی عێراق گفتوگۆ لەسەر بوودجەی وڵات دەكات
وەزیری بازرگانی عێراق خێروڵا حەسەن رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی داهاتووی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی 2014ی وڵات گفتوگۆی لەسەر دەكرێ.
راشیگەیاند، لەو كۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی كورد تێبینی و داواكارییەكانی كورد دەخەنەروو و ئەو كەموكوڕییانەی لەسەر پشكی هەرێمی كوردستان هەیە دەبێ چارەسەری بكەن.
وتیشی، بە شێوەیەكی فەرمی داوامان كردووە پشكی هەرێمی كوردستان 17% بێت و بوودجەی هێزەكانی پێشمەرگە دابین بكرێ و حكوومەتی عێراقیش پارەی كۆمپانیاكانی نەوت كە لە هەرێمی كوردستان كار دەكەن دابین بكات.

Top