لە شاری تکریت سەری پێنج کرێکار دەدۆزرێتەوە
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای سەلاحەدین بە سایتی سۆمەریە نیوزی راگەیاندووە، ئەمرۆ لە گەرەکی قادسییەی شاری تکریت لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین، لە لایەن ھاووڵاتیانی ئەو گەڕەکەوە ھێزە ئەمنییەکان ئاگادارکراونەتەوە کە سەری چەند کەسێک بە بڕاوی و بە بێ لاشەیان لە ناو گەڕەکەکە فرێدراون.
سەرچاوەکە ئاماژەشیدا، ئەو سەرانە، سەری پێنج کرێکاربووە کە ماوەیەک لەمەوبەر لەکاتی کارکردن لە یاریگای تکریتی ئۆڵۆمپی ڕفێندران و پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ تەنھا سەریان بە بڕاوی فرێدرابوون.
