هه‌ینی داهاتوو ره‌وتی سه‌در هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات
ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا په‌نجه مۆری ئه‌لكترۆنی به‌كارده‌هێنرێت و كاندیده‌كانیشیان به چه‌ند فیلتهرێكدا تێپه‌ڕیون. له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا موهه‌نه‌د غه‌رباوی سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی ڕه‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاند، لیژنه‌ی ناوه‌ندی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕه‌وتی سه‌در ڕۆژی هه‌یینی داهاتوی دیاریكردوه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌و، له هه‌ریه‌كه له پارێزگاكانی به‌سره‌و میسان‌و موسه‌نا و زیقار ئه‌نجام ده‌درێت.
