نیگه‌رانی بارودۆخ، نوێنه‌رانی عێراق به نا ئاسایی كۆ ده‌كاته‌وه
سەرۆکایەتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له بانگهێشت نامه‌یه‌كدا، داوای له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌كات پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو بۆ سازكردنی كۆبوونه‌وه‌ی نا ئاسایی ئاماده‌ی ئه‌نجوومه‌ن بن.
كۆپیه‌كی بانگهێشت نامه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی نوێنه‌ران كه ده‌ست ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر گه‌یشتووه، تێیدا هاتووه: پێنچشەممە ٢٨ی ئه‌م مانگه کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام ده‌درێت سەبارەت بەدوایین بارودۆخی عێراق کە زۆربەی زۆری ناوچەکانی عێراق لافاو بردویەتی.
هه‌ر له بەیاننامەکەدا ئاماژە دراوه: له‌و كۆبوونه‌وه نا ئاساییه ھەر یەک لە وەزیری شارەوانی، پارێزگارەکانی ئەو پارێزگایانەی لافاویان تێدا دروست بووە، ئامادەی کۆبونەوەکە دەبن به مه‌به‌ستی لێکۆلێنەوە سەبارەت بە خراپ ئەنجام دانی پرۆژەكانی ئاوەڕۆ.
ئه‌و كۆبوونه‌وه نا ئاساییه‌ی بڕیاره چوار رۆژی دیكه به‌ڕێوه‌بچێت، زیاتر له 50 نوێنه‌ر واژوویان بۆی كۆكردبۆوه‌و داوای هه‌ڵپه‌ساردنی پشووی فه‌رمی نوێنه‌رانیان كردوه.
