پەرلەمانتارێك: حكومەت وپەرلەمان بەرپرسن لەسەر دەنگ نەدان لەسەر بودجەی 2014
زیاد زەرف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی عێراقیە بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند:
لەساڵی 2005ەوە وتا ئێستا هیچ لێكۆڵینەوەیەك لەسەر بودجەی عێراق نەكراوە لەسەر چۆنیەتی سەرف كردنی ئەویش بەڕەوانە نەكردنی لیستی سەرف كردنی بودجەكە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران .
وتیشی: حكومەتی عێراق وپەرلەمان بەرپرسن لەسەر دەنگ نەدان لەسەر یاسایی بودجەی ساڵی 2014 وهەروەها پێویستە ئەم ساڵ لیستی چۆنیەتی سەرف كردنی پارەكانی ساڵی 2013 ڕەوانەی ئەنجومەن بكرێت بۆ ئەوەی چاویی پێبخشێنرێت.
ڕوونیشیكردەوە: هەموو ساڵیك دەنگدان لەسەر یاسایی بودجە دوادەخرێت بۆ ئەوەی هیچ كەسێك لەسەر چۆنیەتی سەرف كردنی قسە نەكات وساڵانە عێراق كێشەی بودجەی هەیە وپێویستە بەزوترین كات چارەسەر بكرێت
شایەنی ئاماژەیە: لەبەیاننامەیەكدا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی كۆتایی ناردنی بودجەی ساڵی 2014 بۆ پەرلەمان دیار كرد بەڵام حكومەت یاساكەی نەنارد بۆ پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەری وتا ئێستا لەچاوەڕوانی حكومەتدان بۆ ڕەوانە كردنی
