دوو په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق بڕیارى زیندانى هه‌تا هه‌تاییان بۆ ده‌رچوو

 دوو په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق بڕیارى زیندانى هه‌تا هه‌تاییان بۆ ده‌رچوو
دادگای تاوانه‌كانی ناوه‌ندى عێراق، حوكمی زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ دوو په‌رله‌مانتاری پێشووی عیراق سه‌ر به‌ به‌ره‌ی ته‌وافق ده‌ركرد به‌تاوانی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستى، كه‌ناڵی ئاسمانی عێراقیه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ دادگا بڕیارى زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ دوو په‌رله‌مانتاری پێشوو به‌ تاوانی ئه‌نجامدانی تیرۆر ده‌ركردووه‌ .

دوو په‌رله‌مانتاره‌كه‌ بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌ عه‌بدولناسر جه‌نابی‌و عومه‌ر عه‌بدولستار كه‌ربولی. هاوكات دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى دیاله‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی پارێزگاری دیاله‌‌ و به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی باقووبه‌ى به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی په‌سه‌ندكرد.
Top