وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق: دۆسیه‌ی هاشمی یه‌كێكه له دۆسیه ئاڵۆزه‌كانی نێوان عیراق و توركیا
له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ خه‌ندان، وه‌لید شه‌ڵتاغ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی وڵاتانی دراوسێ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند: له گفتوگۆكانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان توركیا و عیراق، باس له دۆسیه‌ی تارق هاشمی نه‌كراوه‌و ئه‌و بابه‌ته بۆ كاتێكی دیكه وازی لێ هێنراوه.
به‌وته‌ی وه‌لید شه‌ڵتاغ، دۆسیه‌ی تارق هاشمی له‌مپه‌ڕه له به‌رده‌م ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره و له خولی دانووستانه‌كانی ئه‌مجاره‌ی نێوان هه‌ردوولا، باس نه‌كراوه، ئه‌وه‌ش كه ئێستا گرنگیی پێ ده‌درێت، دۆسیه ئیجاییهكانه و كێشه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك هامشی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ردوو وڵات جێ هێڵراوه.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی وڵاتانی دراوسێ له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق وتیشی: \"سه‌ردانی به‌رپرسانی نێوان هه‌ردوو وڵات، په‌یامێكی ئاشكرایه كه هه‌ر ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان ئاسایی بكرێنه‌وه\"" جه‌ختیشی كرده‌وه كه لایه‌نی عیراقی رێز له هاوسێیه‌تی و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش ده‌گرێت و پابه‌نده به‌وه‌ی ده‌ست له‌كاروباری ناوخۆی توركیا وه‌ر نه‌دات.
خه‌ندان "
