زێباری: سووریا ترسی هەبوو لەناردنی پێشمەرگە بۆ قامیشلۆ

 زێباری: سووریا ترسی هەبوو لەناردنی پێشمەرگە بۆ قامیشلۆ
هۆشیار زێباری، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند،لەبەرئەوەی لەنەتەوەی كورد بووە لە پۆستەكەیدا رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بووەتەوە. ئاشكراشیكرد، كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریای لە هێرشی ئەمریكا بۆ سەر رژێمی پێشووی عێراق ئاگادار كردبووەوە، \"لەكاتێكدا سووریا ترسی هەبوو لەناردنی پێشمەرگە بۆ قامیشلۆ\"".

هۆشیار زێباری، ماوەی 10 ساڵە وەزیری دەرەوەی عێراقە‌و لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ رۆژنامەی (حەیات)ی لەندەنی رایگەیاند: \""وەك كوردێك لە پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق رووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوومەوە، بەو پێیەی وەزارەتی دەرەوە وەزارەتێكی سیادی و هەستیارەو پەیوەندی بە سیاسەت و كاروباری هەموو عێراقەوە هەیە، نەك تەنها هەرێمی كوردستان\"".

گوتیشی \""من و مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و جەلال تاڵەبانی، سەرۆك كۆماری عێراق لەساڵی 2002 پێش هێرشی ئەمریكا بۆ سەر رژێمی سەدام حوسێن بە سەردانێكی نهێنی گەیشتینە ئەمریكا بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و پەیوەندیدار بەو هێرشە\"".

هاوكات ئاشكرای دەكات \""لەو سەردانە ئاگاداركراینەوە كە هێرشی ئەمریكا بۆ سەر عێراق راستییەو لەئایندەیەكی نزیكدا روودەدات، ئەو كات بارزانی گوتی دەبێ وڵاتانی هاوپەیمانمان كە بەدرێژایی ساڵانی خەبات هاوسۆزمان بوون لەو راستییە ئاگادار بكەینەوە، بۆیە بارزانی بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریای لەو هێرشەی ئەمریكا بۆ سەر رژێمی پێشووی عێراق ئاگادار كردەوە\"".

زێباری زیاتر دەڵێ: \""رژێمی سووریا لەپاش ساڵی 2003 حكومەتی عێراقی بە سیخوڕی بۆ ئەمریكا و ئیسرائیل تۆمەتبار دەكرد\"".

وەزیری دەرەوەی عێراق لە هەڤپەیڤینەكەدا ئاشكرایكرد \""لەساڵی 2004 لەكاتی سەرهەڵدانی راپەڕینی كوردانی رۆژئاوا لە دژی رژێمی سووریا، رژێمی بەشار ئەسەد گومانی لا درووستبوو لەبارەی ئەگەری ئەوەی هەرێمی كوردستان هێز رەوانەی رۆژئاوای كوردستان بكات، بەڵام من نێوەندگیریم لەو پرسە كردو نەمهێشت زیاتر پەرەبستێنێ\"".







رووداو"
Top