ئەنجومەنی وەزیران بودجەی پەسەندکردو بڕیارە ئەم ھەفتەیش رەوانەی پەرلەمان بکات
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی پەسەندکردوە و بڕیارەئەم ھەفتەیەش بەمەبەستی پەسەند کردنی رەوانەی پەرلەمانی عێراقی بکات و ھەرکاتێ بگاتە پەرلەمان دەستدەکرێت بەگفتوگۆکردن لەبارەی ئەو پڕۆژە یاسایە.
ئازاد ئەبوبەکر گوتیشی: چواردەی ئەم مانگە پشووی پەرلەمان دەست پێدەکات بۆ ماوەی یەک مانگ، بەڵام ئەگەر بودجە بگاتە پەرلەمان راستەوخۆ ئەو پشووە نامینێت و پەرلەمان ناتوانێ پشوو وەربگرێت تاوەکو بودجە پەسەند دەکرێت.
بودجەی ئەمساڵی عێراق 174ترلیۆن دینارە و لەو رێژەیەش پشکی ھەرێمی کوردستان زیاتر لە18٨ترلیۆن دینارە.
