میقداد شەریفی: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئامادەی بۆ ئەنجام دانی ھەڵبژاردن
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق ئەمڕۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ئەنجام دا و تێیدا \"میقداد شەریفی\"" سەرۆکی فەرمانگەی ھەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی باڵا رایگەیاند: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئامادەن بۆ ئەنجام دانی ھەڵبژاردن لە سات و کاتی خۆیدا و بەبێ ھیچ کێشەیەک و کۆمیسیۆن بۆ ھەر خێزانیکی عێراقی کارتی ئەلکترۆنی دروست دەکات کە تێیدا سەرجەم بەڵگەنامەکانی ئەو خێزانەی تێدایە و مافی دەنگدانی ھەیە و لە رۆژانی رابردوو دەست دەکرێت بە دابەش کردنی.
ھەروەھا ئاماژە بەوەش کرد کە سبەی دەرگای سەرجەم بنکەکانی کۆمیسیۆن دەکرێتەوە بۆ نوێکردنەوەی ناوی ھاوڵاتیان و کۆمیسیۆن، ھەڵبژاردن بەپێی راپۆرتی وەزارەتی بازرگانی ئەنجام دەدات و ھەزار و ھەشتا بنکە بۆ ھاوڵاتیان داندراوە بۆ نوێکردنەوەی ناوەکانیان و ئێستا ٤٣لایەنی سیاسی ناویان لە کۆمیسیۆن تۆمار کردووە و لە رێکەوتی ١٥/١١ ناو تۆمار کردنی لایەنە سیاسیەکان تەواو دەبێت."
