كوتلەی بەدر داوای پەنجە مۆری ئەلكترۆنی دەكات لەهەڵبژاردنی پەرلماندا

كوتلەی بەدر داوای پەنجە مۆری ئەلكترۆنی دەكات لەهەڵبژاردنی پەرلماندا
كوتلەی بەدر لەپەرلمانی عێراق داوا لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات كە بۆ هەڵبژاردنی پەرلمانی عێراق پەنجە مۆری ئەلكترۆنی بەكار بهێنێت.


قاسم ئەعرەجی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كوتلەی بەدر لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:

داوا لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق دەكەین كە بەشێویەكی شەفاف ودادپەروەری كار بكەن لەهەڵبژاردندا بەبێ هیچ جیاوازیكی نەتەوایەتی یاخود حیزبی وئەنجام دانی هەڵبژاردن بەبێ هیچ كێشەیەك واتایی ئەوە دەگەینێت كە عێراق وڵاتیكی دیموكراسیە ومافی هیچ لایەنیك ناخوات.

ووتیشی: داوا دەكەین كە وەكو هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان مۆری ئەلكترۆنی لەهەڵبژاردن بەكار بەهێنرێت وهەروەها پەنجە مۆریش بەكار بەهینرێت بۆ ئەوەی هیچ تەزویریكی تێدا نەبێت ونەتوانرێت یاری بە ژمارەی دەنگدران بكرێت .
Top