كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەمرۆ دوایین وادەی بۆ دەنگ دان لەسەر یاسای هەڵبژاردن داناوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەمرۆ دوایین وادەی بۆ دەنگ دان لەسەر یاسای هەڵبژاردن داناوە
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق، بۆ دەنگ دان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردن ئەمرۆی وەكو دوایین وادە داناوە، چونكە كاتی كەم ماوە بۆ ئەوەی كۆمسیۆن كارەكانی خۆیان ئەنجام بدەن.


ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی عێراقی حورە، عالیە نوسیف، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعێراق، ئەمرۆ یەك شەممە‌ی وەكو دوا وادە بۆ دەنگ دان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردن داناوە، چونكە كاتی كەم ماوە ولایەنە سیاسیەكان رۆژ بەدوای رۆژ دەنگ دان دوادەخەن وئەمەش لەبەرژەوەندی كۆمسیۆندا نیە و ناتوانێت لەكاتیكی كەمدا بنكەكان دابێت و هەڵبژاردن ئەنجام بدات.


عالیە نوسیف، گوتی: تا ئەمرۆ لەلایەن لیستە سیاسیەكانی نێو پەرلمان كۆبوونەوە بەردوامە وتا ئێستا بەتەواوەتی رێك نەكەوتون وتەنها لەسەر چەند خاڵیك رێك كەوتوون وكاتیكی زۆریان دەوێت بۆ ئەوەی رێكەوتنیكی سیاسی ئەنجام بدەن وئێستا لیستە سیاسیەكان لەپێش بەربەستیكی گەورن و چونكە وادەی هەڵبژاردن زۆر نزیك بۆتەوە، پێویستە بگەرێنەوە بۆ پرۆژە یاسا كۆنەكە.


شایەنی ئاماژەیە، بەپێی بڕیاریكی سەرۆكایەتیی پەرلمانی عێراق، كۆبوونەوەكەی دوێنی بۆ دەنگ دان لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردن بۆ ئەمرۆ دواخرا وتا ئێستا لیستە سیاسیەكان بەهیچ رێكەوتنیكی سیاسی نەگەیشتوون.
Top