یونیسێف: 400 هەزار منداڵی پەنابەری سوری پێویستییان بە هاوكاریی بە پەلە هەیە

 یونیسێف: 400 هەزار منداڵی پەنابەری سوری پێویستییان بە هاوكاریی بە پەلە هەیە
یونیسێف لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە زیاتر لە 400 هەزار منداڵی ئاواریە سوریا لە لوبنان پێویستییان بە هاوكارییەكانی بەپەلەی كۆمەڵگەی جیهانی یە.

بەپێی ئاماری رێكخراوی نێودەوڵەتی نیوەی لە 805 هەزار پەنابەری سوری لە لوبنان منداڵن.

لە بەیاننامەیەكەی یۆنیسێفدا هاتووە كە لە لوبنان پێچەوانەی توركیا و ئوردن و عێراق كەمپێكی فەرمی بۆ پەنابەرانی سوری نەكراوەتەوە و منداڵانی سوریش زیاتر لە سەر شەقامەكان ژیان بەسەر دەبەن.

شەڕی ناوخۆ سوریا تا ئێستا زیاتر لە 120 هەزار كوژراوی لێكەوتۆتەوە و ملیۆنان كەسی دیكەش ئاوارەی كردووە.
Top