حەشارگەیەكی گەورەی چەك و تەقەمەنی دەستی بەسەرداگیرا

حەشارگەیەكی گەورەی چەك و تەقەمەنی دەستی بەسەرداگیرا
لە پارێزگای دیالە لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە حەشارگەیەكی گەورەی چەك و تەقەمەنی دەستی بەسەردا گیرا كە 100 ئار بی جەی و ژمارەیەك بۆمب و تەقەمەنی دیكەی تێدابووە.

وتەبێژی پۆلیسی دیالە، موقەدەم غالب عەتییە، بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: لە هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەكان لە كێڵگەیەكی كشتوكاڵی لە ناوچەی بەلەدروزی پارێزگای دیالە، حەشارگەیەكی گەورەی چەك و تەقەمەنی دەستی بەسەرداگیرا كە 100 گولە ئار بی جەی و ژمارەیەكی زۆر بۆمب و تەقەمەنی دیكەی تێدابووە.

ئاماژەشیدا: ئەو حەشارگەیە دەگەرێتەوە بۆ رێكخراوی قاعیدە كە لە ماوەی رابردوودا بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆریستی لە سنوورەكە بەكاریهێناوە و دەستبەسەراگرتنیشی بە پێی زانیاری پێشوەخت و هاوكاری خەڵكی سنوورەكە بووە.
Top