نوجەیفی: لە گەل بارزانی رێککەوتووین تا هەڵبژاردنی په‌رله‌مان له کاتی خۆی بێت و به شێوازی فره بازنه‌یش بێت
لە راگهیندراوهكهدا ئەوە خراوەتەروو، ئوسامە نوجێفی و وه‌فده یاوه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بەرێز مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان به‌ئاماده‌بوونی وه‌فدێك له ئیئتیلافی كوتله كوردستانییه‌كان، كۆبوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه له كه‌شێكی ئیجابیدا به‌ڕێوه‌چوو، لێكنزیكبوونه‌وه‌ی بۆچوونهكانسهبارهت به یاسای هه‌ڵبژاردن هاته ئاراوه،ئەوەش خراوەتەروو، کە دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین بۆچوون له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خرانه‌ڕوو، دواجار رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوازی فره بازنه‌یی ئه‌نجام بدرێت، نه‌ك یه‌ك بازنه‌یی، سه‌باره‌ت به‌و خاڵانه‌ی ناكۆكییان له‌سه‌ره، وه‌فدی ئیئتیلافه كوردستانییه‌كان داوایان كرد ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران زیاد بكرێن، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه وه‌فده‌كه‌ی په‌رله‌مان سێ پێشنیازی خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به كورسییه‌كانی قه‌ره‌بوو له‌گه‌ڵ كورسییه‌كانی كوتای كه‌مینه‌كان. هه‌ر به پێی راگهیندراوهكه، سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردسان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكیدیكردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت‌و دوا نه‌خرێت، هاوكات سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش پێیوایه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه بڕیاره ئه‌مڕۆ ببه‌سترێت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كاندا بگاته رێككه‌وتنی كۆتایی سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردن
