نوێنەرێکی عێراقیە: نابێت تەنھا پەرلەمانتاران لە خانەنشینی بێبەش بن
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەر بە عێراقیە ناھیدە داینی, بەئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: سەبارەت بە پرۆژە یاسایی خانەنشینی پەرلمانتاران ئێمە لەگەڵ ھەر بڕیاریکی دادگای فیدرالین بەڵام پێویستە ئەو بڕیارەی دادگای فیدرال ھەرسێ سەرۆکایەتی حکومەتی عێراقی بگرێتەوە نەک بەتەنھا پەرلەمانتاران چونکە بەپێی بڕیارەکە دەبێت خانەنشین نەدرێت بەپەرلمانتاران کە بەدەنگدان ھاتووە.
وتیشی: لەلایەن خۆشمانەوە داوا دەکەین, بڕیاریکی دیکە دەربکرێت بۆ راوێژکاران و سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران چونکە ئەو دوو سەرۆکایەتیە خانەنشینیان لەپەرلمانتاران زیاترە و بەھیچ شێوەیەک لەسەر ئەم کارە بێدەنگ نابین و داوا دەکەین چاوێک بەبڕیارەکە بخشێتەوە بۆ ئەوەی ھەر سێ سەرۆکایەتی حکومەت لەخانەنشین بێبەش نەبن.
دادگای فیدرال بڕیاریکی سەبارەت بەخانەنشینی پەرلمانتاران دەرکرد بەپێی ئەو بڕیارە نابێت ھیچ پەرلمانتاریک کە بەدەنگی ھاوڵاتیان ھاتووە, خانەشین وەربگرێت بەڵام ئەو بڕیارە راوێژکارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ناگرێتەوە.
