هۆشیار زێباری سه‌ردانی توركیا ده‌كات و دوو رۆژ ده‌مێنێته‌وه
هه‌ر له‌و به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا روونكراوه‌ته‌وه كه هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر داوه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ، سه‌ردانی توركیا ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند پرسێكی نێو ده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی هه‌نوكه‌یی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا تاوتوێ بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه زێباری ئه‌مڕۆ سه‌فه‌ر ده‌كات و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
