عێراقییە پشتگیری لە لیستی كراوە دەكات
ئیئتلافەكەی ئەلعێراقییە رایگەیاندووە، ئەوان پشتگیری لە یەك بازنەیی دەكەن، بەشێوەیەك كە هەر پەرلەمانتارێك بەرپرس بێ لە تەواوی خەڵکی عێراق و بەرگری بكات لەبەرژەوەندییەكانی عێراق بەگشتی و رادەیەك بۆ ناوچەو ناوچەگەرییەتی نەخوازراو دابنێ\"".
پەرلەمانتارانی ئەلعێراقییە ئەوەشیان راگەیاندووە، ئەوان دەنگ لەسەر پرۆژەیەك نادەن، كە رێگە خۆش بكات بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان لەبازنەیەكدا یاخود زیاتر لەبازنەیەك، هەروەها سووربوونی خۆشیان دەربڕی سەبارەت بەجێبەجێكردنی هەڵبژاردنەكان لەكات وساتی خۆیداو بەبێ دروستكردنی هیچ یاساوێك بۆ دواخستنی، لەسەر پێشنیازی حكومەت و پەسەندكردنی پەرلەمان كات و ساتی ئەنجامدانی بۆ دیاری بكرێت\"".
ئیئتلافی عێراقییە ئەوەی دووپاتكردەوە \""دەنگدانی تایبەتیش لەهەمان رۆژی هەڵبژاردنەكان و لەهەمان بنكەكاندا ئەنجامبدرێت، بۆ ئەوەی بەهیچ شێوەیەك گومانی ساختەكاری لەلایەن سەركردە ئەمنییە گومانلێكراوەكاندا نەكرێت\"".
ئەلعێراقیە داواشیكرد ماددەیەك بێتە ئاراوە كوتلە سیاسییەكان بتوانن بەپێی ئەو مادەیە پەرلەمانتارێك بگۆڕن، ئەگەر پابەند نەبوو بەو بەرنامە سیاسییەی، كە بەهۆیەوە بووەتە پەرلەمانتار، ئەویش وەك رێزێك بۆ دەنگی دەنگدەران و قوربانیدانی گەل و دانانی رادەیەك بۆ مەسەلەی كڕینی ویژدانی پەرلەمانتاران بەهەر پاساوێك بێت\"".
رووداو"
