دەوڵەتی یاسا: سازشكردن كێشەكان چارەسەر دەكات
عەلی شەلاه، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێ پرۆسەی سیاسی ئەم خولەی پەرلەمان لە كۆتایی تەمەنی دایە، بۆیە لەسەر سەرجەم كوتلە سیاسییەكان پێویستە سازش بۆ یەكتری بكەن، بەمەبەستی دانانی سنوورێك بۆ تەنگژەی ئێستای وڵات.
شەلاهی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسای سەر بە نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، پێویست چارەسەری ئیجابی و دروست بدۆزرێتەوە و بەكرداریش جێبەجێ بكرێ.
هەروەها راشیگەیاند، لەوانەیە ناكۆكییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان كوتلە سیاسییەكان چارەسەربكرێت، بەتایبەتی وادەی دیارییكراوی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان نزیك بووەتەوە.
بە گوێرەی رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان، كە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندكرا، نابێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە كۆتایی مانگی 4ی ساڵی داهاتوو تێپەڕ بكات.
رووداو
