نەشتەرگەرییەک بۆ ئەیاد عەلاوی دەكرێ

 نەشتەرگەرییەک بۆ ئەیاد عەلاوی دەكرێ
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە کوتلەی عێراقییە رایگەیاند، ئەژنۆی ئەیاد عەلاوی لە ئەمریكا نەشتەرگەی بۆ دەكرێ.

مەیسون دەمەلۆجی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە كوتلەی عێراقییە رایدەگەیێنێ \"ئەیاد عەلاوی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق بەرەو ئەمریكا بەرێكەوتووە، بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەك لە ئەژنۆیدا\"".

ئەیاد عەلاوی لە سەردەمی رژێمی پێشوودا رووبەڕووی هەوڵێكی كوشتن بووەوە، كە بەسەختی سەر ، شانی چەپ و ئەژنۆی راستی پێكرا.

دەمەلۆجی لە بەیاننامەیەكدا، كە وێنەیەكی گەیشتووەتە (رووداو) باس لەوەدەكات، \""پزیشكەكان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، كە ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە بۆ عەلاوی پێویستە\"".

هەروەها دەمەلۆجی روونیشدەكاتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا نەشتەرگەرییەكە بۆ عەلاوی ئەنجامدەدرێ و دواتر دەگەڕێتەوە عێراق.

ئەمە لە كاتێكدا دوێنێ هەندێ میدیای عێراقی بڵاویانكردەوە، بەمەبەستی تاووتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی رەوشی عێراق، ئەیاد عەلاوی بە فەرمی لەلایەن ئیدارەی ئەمریكاوە بانگهێشت.









رووداو"
Top