پەرلمانتاریكی شەبەك: هێزە ئەمنیەكانی موسڵ ناتوانن ناوچەكانی شەبەك نشین كۆنترۆڵ بكەن
ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە گروپی شەبەك، محەممەد جەمشید، بەئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند: پارێزگای موسڵ بەگشتی وئەو ناوچانەی كە شەبەك تێدا نێشتەجێن رۆژ بەدوای رۆژ كردەوە تیرۆریستیەكان ڕوو لەزیاد بوون دەکەن وپێویستە هێزە ئەمنیەكان لایەنی هەواڵگری خۆیان پتەوتر بكەن بۆ ئەوەی كردەوەی تیرۆریستی بنبڕ بكرێت .
محەممەد جەمشید، گوتی: داوا دەكەین كە هیزیكی ئەمنی لە گەنجانی شەبەك تایبەت بێت بۆ كۆنترۆڵ كردنی ناوچەكانی شەبەك لەموسڵ دروست بكرێت، چونكە هێزە ئەمنیەكان ناتوانن بەباشی كنترۆڵی باوردۆخی ئاسایشی ئەو ناوچانە بكەن و پێویستە سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر داواكمان بكات. ئەمەش لەبەرژەوەندیی سەرجەم هاووڵاتیانە ومافیكی دەستووری گەنجانی شەبەكە بۆ بنبڕ كردنی تیرۆریستان هیزیكی تایبەتی خۆیان ببێت.
جێی باسە، چەند جار كردەوەی تیرۆیستی لەناوچە شەبەك نشینەكانی پارێزگای موسڵ ئەنجام دراوە كە زیاتر لە 300 كەس كوژارو وبرینداری لێ كەوتووەتەوە وحكومەتی عێراقیش بەهیچ شێویەك رێگا چارەیەكی بۆ ئەم كێشەیە دانەناوە.
