عەممار حەكیم هۆشداریی دەدات

 عەممار حەكیم هۆشداریی دەدات
عەممار حەكیم، سەرۆكی ئەنجو‌ومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، هۆشداریی دا لە دواخستنی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لەژێر هەر پاساوێكدا بێت و بە رێگریكردن لە شەرعییەت لە قەڵەمی دەدات.

حەكیم داوای بەرپاكردنی شۆڕشێكی ئیداریی كرد، هاوشێوەی شۆڕشی ساڵی 2003، یەكڕیزیی لایەنە سیاسییەكانیشی بە گرینگ زانی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی گرو‌وپە چەكدارەكان.

لەمیانەی وتاری جەژن، كە لەبارەگای سەرەكی ئەنجو‌ومەنی باڵای ئیسلامی لە بەغدا پێشكەشی كرد، حەكیم گوتی \"پێویستە یاسای هەڵبژاردنەكان لە ئارەز‌ووەكان و بەرژەوەندی تەسك دو‌وربخرێتەوە، گەلانی عێراق پێویستیان بە یاسایەكی دادپەروەرانە هەیە\"".

گوتیشی \""هەڵبژاردنەكان بناخەی شەرعییەت و ئەو زەمینەیە كە دەسەڵات پشتی پێدەبەستێ بۆ جێبەجێكردنی كارەكانی، تاكە پەناگەشە بۆ رووبەڕووبوونەوەی كێشە چارەنووسسازەكان\"".

هەر لەمیانی وتارەكەیدا سەرۆكی ئەنجو‌ومەنی باڵای ئیسلامی، داوایكرد كار بە یاسای كۆن بكرێت لەگەڵ هەمواركردنەوەی ئەو بڕگانەی لەلایەن دادگای باڵای فیدڕاڵ رەخنەیان لەسەرە، ئەگەرهاتو‌و لەسەر یاسای نوێ رێكنەكەوتن.








رووداو "
Top