پەرلەمانتارێکی کورد: پڕۆژە یاسای ھەلبژاردنی عێراق دژی کوردە
مەحما خەلیل ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.info راگەیاند: ئێمە چەندین داواکاریمان لەبارەی پڕۆژە یاسای ھەلبژاردنەکان پێشکەش کرد، لەوانە ھەلبژاردن یەک بازنەیی بێت ئەگەر نا ژمارەی کورسی قەرەبووزیاد بکرێت، بەڵام ئەوان نەک تەنھا ئەو داواکاریانەیان جێبەجێ نەکرد، بگرە بەنیازن تایبەت مەندیش بدەنە کەرکوک، کە ئەمەش بەھیچ شێوەیەک جیگەی قبولکردن نیە.
مەحما خەلیل گوتیشی: بەھیچ شێوەیەک ناکرێت ئەم پڕۆژە یاسایە بەم شێوەیە تێپەرێندرێ وئەگەر ھاتوو بخرێتە دەنگدانیش ئێمە دەنگی پێ نادەین، چونکە دژی کوردە.
خەلیل رونیشیکردوە، ناکرێت ھەلبژاردن بەپێی یاسا کۆنەکە ئەنجامبدرێت، چونکە ئەم یاسایهی ئێستا خوێندنەوەی یەکەم ودووەمی بۆکراوە وپێویستە سەرۆک کوتلەکان ھەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆئەوەی لەماوەی چەند رۆژی داھاتوو لەبارەیەوە بگەنە رێکەوتن و پەسەند بکرێت.
بڕیاربوو دوێنێ پڕۆژە یاسای ھەلبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەسەندبکرێت، بەڵام بەھۆی ئەوەی کوتلەکان نەیانتوانی لەسەری رێکبکەون بۆ کاتێکی نادیار دواخرا و بڕیاردرا ئەگەر تا کۆتایی مانگی داھاتوو نەتوانرا ئەم پڕۆژە یاسایە پەسەند بکەن ھەلبژاردنی داھاتووی پەرلەمان بەپێی یاسای کۆن بەرێوە بچێت.
