مالیکی دەستپێکردنی کارتی نیشتیمانی رادەگەیەنێت
نووسینگەی نوری مالیکی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایدەگەیەنێت\" کارتی نیشتمانی پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و بۆ لێکۆڵینەوەی زانیارییەکان پێویستە لەماوەی دیاریکراوی خۆیدا تەواوبێت کە نزیکەی 2 ساڵ بەردەوام دەبێت\"".
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، ئەو کارتە بنەمای داتا و زانیاری هەر تاکێکی عێراقی لە خۆدەگرێت و ئاسانکاری بۆ پرۆسەی سەرژمێری گشتی دەکات و بەشێوەیەکی گشتیش پاڵپشتی پڕۆژەکانی بوژانەوە دەکات.
هاوکات نووسینگەی نوری مالیکی داوا دەکات، ئەو پڕۆژەیە بە زووترین کات تەواو بکرێ و داواش لە کۆمپانیای جێبەجێکار کراوە کە کارتی نیشتیمانی بەشێوەیەکی وەها دروست بکات کە ساختەکردنی تێیدا ئەستەم بێت.
رووداو"
