پاسپۆرتی عێراقی دووەم خراپترین پاسپۆرتە لە جیهان

 پاسپۆرتی عێراقی دووەم خراپترین پاسپۆرتە لە جیهان
بەپێی رێبەری (Henley & Partners) پاسپۆرتی عێراقی دووەم خراپترین پاسپۆرتە لە سەر ئاستی هەموو جیهان، بەهۆی ئەو مەرجانەی وڵاتانی جیهان بۆ پێدانی ڤیزە بە هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی دیارییان كردووە.

لە راپۆرتێكی رێبەری جیهانی (Henley & Partners) بۆ مەرجەكانی پێدانی ڤیزە لە سەر ئاستی جیهان لە ساڵێ ٢٠١٣، هاتووە:\"بەپێی لیستی ریزبەندی خراپترین پاسپۆرتی وڵاتانی جیهان، پاسپۆرتی ئەفغانستان خراپترین پاسپۆرتەو پاسپۆرتی عێراقی دووەم خراپترین پاسپۆرتە لە سەر ئاستی هەموو جیهان، ئەویش بەهۆی ئەو مەرجانەی وڵاتان بۆ پێدانی ڤیزە بە هەڵگری پاسپۆرتی ئەفغانی و عێراقی دیارییان كردووە\"".

هەر لە راپۆرتەكەدا هاتووە \""بەپێی هەمان ریزبەندی، سۆماڵ، پاكستان، فەڵەستین، ئەریتیریا، نیپاڵ، سودان، سریلانكا و لوبنان لە پاش عێراق دێن لە رووی خراپی پاسپۆرتەوە\"".

راپۆرتەكە زیاتر دەڵێ \""مەرجەكانی پێدانی ڤیزە باشترین میكانیزمە حكومەت پەنای بۆ ببات بۆ چاودێریكردنی جموجۆڵی كەسانی بیانی لە نێوان سنوورەكان، هاوكات پێدانی ڤیزە ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان گەلان و پێگەی هەر وڵاتێك لە نێو كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دیاری دەكات\"".

ئەمە لە كاتێكدایە بەپێی هەمان راپۆرت \""فنلەندا، سوید، بەریتانیا، دانیمارك، ئەڵمانیا، لۆكسمبۆرگ و ئەمریكا لە سەرووی ریزبەندەكەدا دێن وەك وڵاتانی خاوەن باشترین پاسپۆرت بۆ وەرگرتنی ڤیزە\"".


رووداو"
Top