موللا ترسی هەیە لایەنەكان ڕێك كەوتبن تا دەنگ بە پرۆژەیاسای هەڵبژاردن نەدەن

موللا ترسی هەیە لایەنەكان ڕێك كەوتبن تا دەنگ بە پرۆژەیاسای هەڵبژاردن نەدەن
2ی تشرینی دووه‌م/ ئۆکتۆبەر(گولان میدیا)- پەرلمانتاریك ترسی خۆی نیشان دەدات لەوەی كە چەند لیستێكی سیاسی رێك كەوتبن تاكو دەنگ نەدەن بە پرۆژەیاسای هەڵبژاردنەكان لە عێراق.
ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لیستی عێراقییە، حەیدەر موللا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ترسی ئەوە هەیە كە چەند لیستێكی سیاسی نێو پەرلمان، كار بكەن بۆ دواخستنی پرۆژەیاسای هەڵبژاردن و دەنگنەدان لەسەری، بۆ ئەوەی عێراق لە ماوەی هەڵبژاردندا تووشی شكستێكی گەورە ببێت و هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت.\"
گوتیشی: پرۆژەیاسای هەڵبژاردن، پرۆژەیەكی گرنگە و دەبوایە دوو مانگ لەمەوبەر دەنگی لەسەر بدرایە، چونكە ئەنجامدانی هەر هەڵبژاردنێك پێویستە پێش شەش مانگ ئەنجوومەنی نوێنەران ڕەزامەندی بدات لەسەری، چونكە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ناتوانێت لە ماوەیەكی كەمدا خۆی بۆ هەڵبژاردن ئامادە بكات.\"""
Top