بەرلەمانتارێکی عێراق: دەوڵەتی یاسا لەھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردنی گشتییە لە عێراق

بەرلەمانتارێکی عێراق: دەوڵەتی یاسا لەھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردنی گشتییە لە عێراق
24ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- فاتیح داراغایی پەرلەمانتاری عێراق لە فراکسۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند: لیستی دەوڵەتی یاسا لە ھەوڵی ئەوە دایە یاسای ھەڵبژاردنی گشتی لە عێراق ھەموار نەکرێتەوە و گرفتیش بۆ ئەو پرۆسەیە دروست دەکەن.

ھەروەھا وتی، لەم چوار چیوەیەدا دەوڵەتی یاسا دەیەوێ پرسی ھەموارکردنەوەی یاساکە بۆ ماوەیەک دوابخات، ئەمە دەبێتە ھۆکارێک بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش دوا بخرێ بۆ ماوەیەک.

راشیگەیاند: ئەم ھەنگاوەی دەوڵەتی یاسا بۆ ئەوەیە بۆ ماوەیەکی تر دەوڵەتی یاسا لە دەسەڵاتدارێتی عێراق بەردەوام بێت.
Top