بەغدا.. بەهۆی زنجیرەیەك تەقینەوە 70 كەس كوژران

بەغدا.. بەهۆی زنجیرەیەك تەقینەوە 70 كەس كوژران
22ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بە گوێرەی سەرچاوە ئەمنی و پزیشكیەكانی عێراق، ژمارەی كوژراوانی دوێنێی هەر سێ تەقیینەوە یەك لە دوای یەكەكانی شاری بەغدا بۆ حەفتا كەس بەرزبووە و هەروەها پتر لە سەدو بیست كەس بە هۆی ئەو سێ تەقیینەوەیە برینداربوون. وەك ئەو سەرچاوانە روونیان كردەوە، دوای ئەوەی هەندێ لە بریندارەكانی سێ تەقیینەوەیە دوێنێ كە لە ناو پرسەیەك لە ناوچەی سەدر كە زۆربەی دانیشتووانی شیعە مەزهەبە روویداو بە هۆی سەختی برینەكانیانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لە دەست داو، ژمارەی كوژراوەكان لە شێستەوە بۆ حەفتا كەس بەرزبووە و ئەمە جگە لەوەی زیاتر لە سەدو بیست كەس بە هۆی تەقیینەوەكە برینداربوون. دوێنێ سێ تەقیینەوەی یەك لە دوای یەك لە پرسەیەك لە ناوچەی سەدری رۆژهەڵاتی بەغدا روویاندا و لە ئاكامدا حەفتا كەس كوژراون و زیاتر لە سەدو بیست كەس برینداربوون.
Top