پەرلمانتاریکی عێراقیە : لەگەڵ درێژ کردنەوەی وادەی کاری پەرلمان وحکومەت نین

پەرلمانتاریکی عێراقیە : لەگەڵ درێژ کردنەوەی وادەی کاری پەرلمان وحکومەت نین
پەرلەمانتارێکی لیستی عێراقیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند لیستەکەیان لەگەڵ درێژ کردنەوەی وادەی پەرلمان وحکومەتی عێراقی نیە.

تەلاڵ حوسین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری ڕاگەیاند:\"ئێمە وەکو لیستی عێراقیە لەگەڵ درێژ کردنەوەی وادەی پەرلمان وحکومەت نین وپێویستە هەڵبژاردن لەسات وکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت چونکە درێژ کردنەوەی وادەی کاری پەرلمان وحکومەتی عێراقی دەستوری نیە وکاردانەوەی لەسەر کاری حکومەت دەبێت وبەهیچ شێوەیەک نابێتە دەوڵەتیکی دیموکراسی فیدراڵی\"".
گوتیشی: \""چەند لیستیکی سیاسی نێو پەرلمان وحکومەت کار دەکەن وچەندین کۆبونەوەیان ئەنجام داوە بۆ ئەوەی وادەی کاری پەرلمان وحکومەتی عێراقی درێژ بکرێتەوە وهەروەها دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەڵبژاردن نەدرێت بەڵام بەهەموو شێویەک وەکو لیستی عێراقیە کار دەکەین بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت\"".
جێگەی ئاماژە پێکردنە لیستی عێراقیە ولیستی ئەحرار وچەند لیستیکی دیکەی پەرلمان عێراقی کار دەکەن بۆ ئەوەی هەڵبژاردن لەسات وکاتی خۆیدا بەبێ هیچ کێشەیەک ئەنجام بدرێت ."
Top