پلانی وەزارەتی ناخۆی عێراق بۆ بنبڕکردنی تیرۆر

پلانی وەزارەتی ناخۆی عێراق بۆ بنبڕکردنی تیرۆر
2ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- وەزارەتی ناوخۆی عێراق پلانیكی ئەمنی ئیستراتیژیی بۆ كۆنترۆڵ كردنی بارودۆخی ئەمنی دادەنێت

لەبەیانامەیەكدا وەزارەنی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: دوای كردەوە تیرۆریستیەكانی ئەم دواییەی عێراق و بەتایبەت لە بەغدا، وەزارەنی ناوخۆی عێراق پلانیكی ئیستراتیژی نوێ دادەنێت. ئەم پلانە لەدوای ئەو ئۆپراسیۆنەی كە لەدەوربەری بەغدا وپارێزگاكانی دیكە عێراق، بۆ بنبڕ كردنی تیرۆریستان وبەتایبەتی گروپی تیرۆریستی قاعیدە، ئەنجام دراوە.

هەروەها لەبەیانامەكەدا ئاماژە بەوە كرابوو: ئەو پلانە ئیستراتیژیە ئەمنیە نوێیە بەدادانی كامیرا لەسەرجەم شەقامەكانی بەغدا وهەروەها دانانی ژووری كۆنترۆڵ دەستی پێکردووە و کارمەندەکانی لە خولی تایبەتدا لەگەڵ شێوازی کارکە ئاشنا دەکرێن.
لەبەیانامەكە دوایین كردەوە تیرۆریستیەكانی بەغدا بۆ بارودۆخی ئەمنی یسووریا دەگڕێنیتەوە.
Top