موجاهیدینی خەڵق: لە هێرشەكەی كەمپی ئەشرەف 19 كوژراو و بریندارێكی زۆر هەن
ڕێكخراوی موجاهیدینی خەڵقی ئێرانی لە بەیاننامەیەكیدا كە دانەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی نێردراوە دەڵێت، هێرش كراوەتە سەر كەمپی ئەشرەفس سەربە پارێزگای دیالە و تەقە لە دانیشتوانەكەی كراوە كە مەبەست لێی پاكتاوكردن و ڕفاندنیان بووە؛ هێرشەكە لە نیوەشەوی ڕابردووەوە دەستی پێ كرد و بە چڕی تەقە لە دانیشتوانە بێچارەكەی كراوە، تا 8ـی ئەم بەیانییەیش هێرشەكە بەردەوام بووە و لە ئاكامدا 19 كەس لە ئەندامانی موجاهیدین كوژراون.\""
بەیاننامەكە ئاماژە دەدات كە زانیارییان هەیە كە لە هێرشەكەی سەر كەمپەكەیاندا، ژمارەیەك فەوج، لە نێویاندا فەوجی سەربە لیوای 36ـی سوپای عێراق و هێزەكانی \""سوات\"" و ژمارەیەك یەكەی سەربە سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی، بەشدار بوون.
ڕێكخراوی موجاهیدین لە بەیاننامەكەیدا داوا دەكات، شاندێكی نەتەوە یەكگرتووەكان و باڵیۆزخانەی وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەكات بە پەلە بچنە كەمپی ئەشرەف و بەر بەو كۆمەڵكوژییە بگرن كە بەرانبەریان ئەنجام دەدرێت."
