هاوپەیمانی کوردستان: راگەیاندنی باری نائاسایی لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە کارێکی نادەستووریە

هاوپەیمانی کوردستان: راگەیاندنی باری نائاسایی لە لایەن سەرۆک وەزیرانەوە کارێکی نادەستووریە
فراکسیۆنی هاوپەیمانی کورستانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد، راگەیاندنی باری نائاسایی لە لایەن نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق کارێکی نادەستوورییە چونکە ئەو بڕیارە بەبێ رەزامەندی ئەنجومەنی نوێنەران دەرکراوە.

مەحما خەلیل پەرلەمانتاری هاوپەیمانی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئەلبەغدادیە نیوز گوتی \"پێویستە رەزامەندی پەرلەمان لەسەر راگەیاندنی باری نائاسایی لە وڵات وەربگیرێت وەکو رێزگرتنێک لە خواستی گەل و پابەندبوون بە دەستور \"".

سەبارەت بە ئەوەی ئەمریکا چ زامنێکی بە عێراق داوە لەکاتی هێرش کردنە سەر سوریا ، ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاند \""عێراق پێویستی بە زامن کردن نیە لەکاتێک ئەگەر هێرش کرایە سەر سوریا\"".


گوتیشی \"" ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە پێی رێکەوتننامەی نێوان هەردوولا بە بەرگری کردن لە پرۆسەی سیاسی عێراق لەکاتێکدا ئەگەر رووبەرووی هەرەشەیەکی ناوخۆیی یان دەرەکی بوویەوە."
Top