فەرمانبەرانی پلە كۆتا مووچەكانیان زیاددەكرێت
لەم بارەیەوە عەلی موسەوی، راوێژكاری راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند\"ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری زیادكردنی مووچەی فەرمانبەرانی پلە نزمی پەسەندكرد\"".
گوتیشی \""زیادكردنەكە بەشێوەیەكە، كە فەرمانبەری پلە 10 هێندەی مووچەی خۆی بۆ زیاد دەكرێت و ئەوانی دیكەش بەپێی ریزبەندی مووچە بۆیان زیاد دەبێت\"".
لە 15ی ئابی 2013 ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران ئاشكرایكرد \""مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەرانی دەوڵەت لە 100% زیاد دەكرێت\"".
رەشید تاهیر، بریكاری وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە (رووداو)ی راگەیاند \""یاسای مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا یەك یاسایە\"".
روونیكردەوە \""لەپەرلەمانی كوردستانیش یاسایەكمان هەیە، بەپێی ئەم یاسایە هەر بڕیارێك لەپەرلەمانی عێراق دەربچێت، حكومەتی هەرێمی كوردستانیش پابەندی دەبێت، واتا زیادبوونەكە فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە\"".
رووداو"
