پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا ھاوکاری ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان بکرێت
د.رزگار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی بەkdp.infoراگەیاند: ئەمڕۆ لیستی ھاوپەیمانی کوردستان داوایەکی ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق کرد بۆ ئەوەی ھاوکاری ئاوارەکانی رۆژ ئاوای کوردستان بکرێت کە لەترسی ھەرشەی تیرۆرستان روویان لەھەرێمی کوردستان کردووە و پەرلەمانیش رازیبوو و خستییە بەرنامەی کارەوە و دەنگی لەسەردرا.
د.رزگار گوتیشی: ئەم بڕیارە رەوانەدەکرێت بۆ حکوومەت و حکوومەتیش ھاوکاری ئەو ئاوارانە دەکات کە ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان.
پێشتر د.دیندار زێباری یاریدەدەری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرهوەی ھەرێمی کوردستان بەkdp.info راگەیاند: ژمارەی پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان لە ھەرێم گەیشتۆتە نزیکەی 150ھەزار کەس و رێژەکەش بەردەوام لە زیادبوون دایە.
