عێراق...حه‌ڤده كه‌س له‌سێداره دران
وه‌زیری دادی عێراق حه‌سه‌ن شه‌ممه‌ری، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌ت سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر 17 تاوانبار جێبه‌جێكرد، له نێوانیاندا دوو ئافره‌ت و یه‌كێكی میسری هه‌یه.
ئاماژه‌یدا: 16 كه‌س له‌و تاوانبارانه به‌پێی ماده‌ی چواری تیرۆر تاوانباركراون، به هۆی ئه‌وه‌ی تاوانیان دژی گه‌لی عێراق ئه‌نجامداوه، میسرییهكهش له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تاوانكاری تاوانباركراوه.
شه‌ممه‌ری ئاماژه‌یدا: سزای له‌سێداره‌دانی ئه‌و تۆمه‌تبارانه پله‌ی كۆتایی وه‌رگرت و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار په‌سه‌ندی كرد.
جه‌ختی كرده‌وه كه ده‌ستوری عێراقی وه‌زاره‌تی داد پابه‌ندده‌كات سزای دادپه‌روه‌ر له‌دژی بكوژی هاوڵاتیانی بێ‌تاوان جێبه‌جێبكات.
