مالیكی پشتگیریی هەڵسوكەوتی حكومەتی میسر دەكات دژی ئیخوانەكان

 مالیكی پشتگیریی هەڵسوكەوتی حكومەتی میسر دەكات دژی ئیخوانەكان
سەرۆك وەزیرانی عێراق پشتگیری وڵاتەكەی بۆ حكومەتی میسر راگەیاند‌ و رووداوەكانی ئەو وڵاتەش بە \"پیلان لەدژی ئارەزووی گەلی میسر\"" وەسف دەكات.

لە بەیاننامەیەكدا، كە كۆپییەكی بە(رووداو) گەیشتووە، نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە: \""پشتگیریی لە حكومەتی میسر دەكەین لە پرسی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی و پێداگریی لە سەروەری یاسا و رەتكردنەوەی تو‌وندوتیژی و پەنابردن بۆ زمانی گفتوگۆ دەکەین\"".

وەك لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، مالیكی دەڵێت \""بەنیگەرانییەوە چاودێریی پێشهاتە ئەمنییەكانی میسر دەكەین، كە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە\"".

جەختیش دەكاتەوە \""ئەوەی ئەمڕۆ لە میسر روودەدات پیلانێكە لەدژی ئارەزووی گەلی میسر\"".

رۆژی چوارشەممە هێزەكانی ناوخۆی میسر هێرشیان كردە سەر خۆپێشاندەرانی گۆڕەپانی رابیعەی عەدەوی و چەند شوێنێكی دیكەی كۆبوونەوەی خۆپێشاندەران لە قاهیرە، كە بە گوتەی چالاكانی نێو خۆپێشاندەران زیاتر لە 500 كەس كوژراون‌ و نزیكەی 5 هەزار كەسیش لە‌و هێرشەدا بریندار بوون.

رۆژی 17-8-2013 ئەنجوومەنی وەزیرانی میسر رایگەیاند، كە تاو‌وتوێی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئیخوان موسلیمین دەكات، بەڵام دەرگای ئاشتەوایی سیاسیش كراوە دەبێت.













رووداو"
Top