سەرۆكایەتی كۆماری عێراق وەڵامی پەرلەمانتارێكی دەوڵەتی یاسا دەداتەوە
محەممەد سەهیود، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا، نەسیر ئەلعانی، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری عێراقی تۆمەتباركرد بە دواخستنی پێشكەشكردنی ناوی سزادراوان بۆ واژووكردنیان لەلایەن خوزەیەر خوزاعی جێگری سەرۆك كۆمار، بەمەبەستی جێبەجێكردنی ئەو حوكمانەی لەدژیان دەركراوە.
سەهیود رایگەیاندبوو \"ئەو حوكمانەی دژ بە چەكدارانی رێكخراوی قاعیدەو بەرەی نوسرە دەردەكرێن نابرێنە بەردەم خوزاعی، بەڵكو هەندێك ناوی دیكە لەسەر بنەمای تائیفی دەنێردرێنە بەردەم جێگری سەرۆك كۆمار\"".
لای خۆیەوە ئەسیر ئەلعانی، لەبەیاننامەیەكدا ئەوەی خستەڕوو \""سەركۆنەی لێدوان و تۆمەتە بێ بنەماكانی سەهیود دەكەین، كە دیوانی سەرۆكایەتی كۆماری بەدواخستنی بڕیارەكانی لەسێدارەدان و هاوكاریكردنی تیرۆر تۆمەتبار كردووە\"".
ئەلعانی گوتیشی \""رۆڵی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار بەیەكگەیاندنی سەرۆك و لایەنەكانە و ناوبراو بۆی نییە پەسەندكرنی هیچ حوكمێك پێش و پاش بخات\"".
هەر لەبەیاننامەكەدا سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی كۆمار داوای لە سەهیود كرد بەفەرمی داوای لێبوردن بكات.
رووداو "
